دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە مەریوان
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (١٩ی مارسی ٢٠٢٢)، بورهان درەخشانی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە مەریوان، دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی درەخشانی، بورهان درەخشانی لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز و هەوڵەکانی سوپای پاسداران بە مەبەستی ڕێگری کردن لەبەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی نێ دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا نزیکەی ٧٠ هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی نێ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراون و هەڕەشەیان لێ کراوە کە نابێت بەشداری ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز بکەن.