دەستبەسەرکرانی دوو کەس لە بەشداربووانی نەورۆزی پیرانشار
هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد بە هۆی بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز، دوو هاووڵاتیی
هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد بە هۆی بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (٢٢ی مارسی ٢٠٢٢ (، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ساسان پاداش و ئەحمەد ڕەسووڵی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ساسان پاداش یەکێک لە هونەرمەندانی دانیشتووی پیرانشارە و هاوڕێ لەگەڵ ئەحمەد ڕەسووڵی بە بێ پیشادانی بەڵگەی یاسایی و بە هۆی بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی «قەڵاتە ڕەش» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو کەسە لە بەر دەستدا نییە.