ژمارەی دەستبەسەر کراوانی نەورۆزی سنە گەیشتە ١٩ کەس

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی خەڵکی سنە بەهۆی بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز، دوو کەسی دیکە دەستبەسەر کران.

٣ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ١٤:٥٠

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی خەڵکی سنە بەهۆی بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز، دوو کەسی دیکە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ ( ٢٣ی مارسی ٢٠٢٢)، ئومێد شێخی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی سنە دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئومێد شێخی بە هۆی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی پارکی منداڵ لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە. ئەم ناوەندە ئەمنییە دوای دەستبەسەرکرانی ئومێد شێخی بنەماڵەکەیان بە تەلەفۆن ئاگادار کردووەتەوە کە دەستبەسەر کراوە.

لە لایەکی دیکەوە هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی عابید خورشیدی تەمەن ٦٥ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوە و هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی کورد بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی پارکی منداڵی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بە هەژمار کردنی ئەم دوو حاڵەتە و بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، هەتا ئێستا لە شاری سنە ١٩ کەس بە هۆی بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە