ژن و شوویەکی بەساڵاچوو بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کراون
هەنگاو: ژن و شوویەکی خەڵکی سنە دوای بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی پارکی منداڵی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
٣ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ٠٧:٤١
هەنگاو: ژن و شوویەکی خەڵکی سنە دوای بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی پارکی منداڵی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٢١ی مارسی ٢٠٢٢)، هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە شاری سنە ژن و شوویەکی بەساڵاچوو بە ناوەکانی بارام بارامی تەمەن ٦٠ ساڵ و تاهیرە شمشەکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بارامی، ئەم ژن و شووە بەساڵاچووە ڕۆژی ڕابردوو دوای ئەوەی کە بە نووسراوە بەڵێنییان لێ وەرگیراوە ئازاد کراون.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا بە هەواڵنێری هەنگاوی وت: ئەم ژن و شووە بەساڵاچووە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بێ ڕێزی زۆریان بەرامبەر کراوە».