نەورۆزی کوردستان/ دەستبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگەپارێز لە سنە

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە شاری سنە بە هۆی بەشداری کردنیانەوە لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز، چالاکێکی

٣ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ٢٠:٢٧

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە شاری سنە بە هۆی بەشداری کردنیانەوە لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز، چالاکێکی ژینگەپارێز دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (٢٣ی مارسی ٢٠٢٢)، سامان میرەکی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارە لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەوە دەستبەسەر کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە سامان میرەکی بە هۆی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی پارکی منداڵی شاری سنە بانگ کراوە و دواتر دەستبەسەر کراوە.

هاوکات ئومێد شێخی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە دوای بانگ کران بۆ ئەم ناوەندە ئەمنییە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە