چارەنووسی سەحەر کازمی پاش یەک حەفتە لە دەستبەسەر کران ناڕوونە
هەنگاو: دوایی تێپەڕبوونی یەک هەفتە لە دەستبەسەر کرانی سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، نیە.
٢٥ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١١:٥٤
هەنگاو: دوایی تێپەڕبوونی یەک هەفتە لە دەستبەسەر کرانی سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست نیە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، دوایی تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی و ژینگە پارێزی خەڵکی سنە، سەرەڕایی بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەیی، هیچ زانیاریکە لەسەر چارەنوسی لەبەردەست دا نیە.
سەحەر کازمی، ڕۆژی پێنجشەممە (١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ٩ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.
سەحەر کازمی لە چالاکانی مەدەنی و ژینگە پارێزی شاری سنە، بە بۆنەی چالاکیەکانیەوە دەستبەسەر کراوە.
مادێح فەتحی هاوسەری ناوبراو، پاییزی ڕابردوو دەستبەسەر و سێ مانگ لە ژوورە تاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیرابوو.