ئەحمەد ئەمین پەنا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرا

هەنگاو:ئەحمەد ئەمین پەناه، بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی سنە ڕاگیراوە و حەفتەی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە درایە بەر لێدان، حوکمی ٦ م

٢٨ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٠:٣٩

 

هەنگاو:ئەحمەد ئەمین پەناه، بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی سنە ڕاگیراوە و حەفتەی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە درایە بەر لێدان، حوکمی ٦ مانگ قەدەغەکردنی دیدار و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بەسەردا سەپا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو؛، دوایی سکاڵایی ئەحمەد ئەمین پەنا ، بەندکراوی کورد لە سەر (حەیدەری) بەرپرسی بەندیخانەی سنە، کە هەفتەیی ڕابردوو ناوبراوی دابویە بەر لێدا، بە ٦ مانگ بێبەش کردن لە دیدار و پەیوەندی تەلەفۆنی  لەگەڵ بنەماڵەکەی مەحکوم کرا.

هەفتەیی ڕابردوو، حەیدەری بەرپرسی بەندیخانەی سنە، ئەو بەندکراوە سیاسیەی دابوویە بەر لێدان و لە ئاکامدا قامێکی دەستی شکابوو و هەردوو مەچەک و باڵێکی ئەحمەد ئازاریان پێ گەیشتبوو، ناوبرا بە بێ هیچ پێڕاگەیشتنێکی پزیشکی رەوانەی بەندەکەی کرابوویەوە.

 ئەحمەد ئەمین پەناه چوارشەممە (٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٧ / ٢٥ ئۆکتۆبری ٢٠١٧) لەلایەن لقی یەکی دادگایی شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی قازی سەڵەواتی بە تاوانی پڕۆپاگەندە دژی نیزام و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم دادگایە حوکمی ٨ ساڵ و نیو  بەندکرانی بەسەر ئەفشین حوسەین پەناهی بە و هەروەها ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەر زوبەیر حوسەین پەناهی سەپاند.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە