ڕاپۆرتی ”هەنگاو“ بە بۆنەی سەد و بیستەمین ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی، ٢٨ چالاکی میدیایی لەساڵێکدا دەستبەسەر کراون
هەنگاو: ئەمڕۆ ٢ی بانەمەڕ هاو کاتە لە گەڵ سەد و بیستەمین ساڵڕۆژی چاپ و بڵاو کردنەوەی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لەژێر ناوی ”کوردستان“
هەنگاو: ئەمڕۆ ٢ی بانەمەڕ هاو کاتە لە گەڵ سەد و بیستەمین ساڵڕۆژی چاپ و بڵاو کردنەوەی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لەژێر ناوی ”کوردستان“ کە لەلایەن میقداد مەدحەد بەدرخان لە قاهیرەی میسر دەرچوو و لە هەر چوار بەشی کوردستان وەکوو ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی یادی دەکەنەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ٢٨ چالاکی میدیایی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانی دەستبەسەر کراون و دەزگای دادوەریی ئێرانیش حوکمی بەندکرانی بەسەر سێ چالای میدیایی کورد دا سەپاندووە.
ئێستا دوو چالاکی میدیایی و ڕۆژنامەنووسی کورد کە حوکمی قورسیان بەسەردا سەپێندراوە لە بەندیخانەکانی ئێران ڕاگیراو.
کەماڵ شەریفی خەڵکی سەقز کە دە ساڵ پێش دەستبەسەر کراوە و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە و ئێستا لە بەندیخانەی شاری میناب لە باشووری ئێران ڕاگیراوە.
هەروەها فیلم هەڵگرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەعدی ئەحمەدی کە حوکمی ٦ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە.
دەستبەسەر ٢٨ چالاکی میدیایی لە ساڵی ڕابردوودا
١ـ هیوا کیانی خەڵکی مەهاباد چالاکی تێلێگرامی
٢ـ مێهدی فەلاحی خەڵکی مەهاباد چالاکی تێلێگرامی
٣ـ سەعدی ئەحمەدی خەلکی پیرانشار چالاکی میدیایی
٤ـ جواد ئەکبەری خەڵکی گیلانی ڕؤژئاوا چالاکی تێلێگرامی
٥ـ مێقداد عەبدوڵڵاهی خەڵکی گیلانی ڕؤژئاوا چالاکی تێلێگرامی
٦ـ یاسر ئیزەدپەنا خەڵکی گیلانی ڕؤژئاوا چالاکی تێلێگرامی
٧ـ عەلی مزەفەری خەڵکی گیلانی ڕؤژئاوا چالاکی تێلێگرامی
٨ـ شاهین خالیدی خەڵکی گیلانی ڕؤژئاوا چالاکی تێلێگرامی
٩ـ پوریا پەرموز خەڵکی گیلانی ڕؤژئاوا چالاکی تێلێگرامی
١٠ـ ساسان مەدارایی خەڵکی گیلانی ڕؤژئاوا چالاکی تێلێگرامی
١١ـ سەلاحەدین خەدیو خەڵکی مەهاباد ڕۆژنامەنووس
١٢ـ جەماڵ تەنیایی خەڵکی مەهاباد چالاکی تێلێگرامی
١٣ـ خالید کاکە ئەڵڵاهی خەڵکی پیرانشهر فیلم هەڵگر
١٤ـ ناسر کاکە ئەڵڵاهی خەڵکی پیرانشهر فیلم هەڵگر
١٥ـ ئارمان فەرەجپوور خەڵکی بانە چالاکی تێلێگرامی
١٦ـ شوجاع حوسێن زادە خەڵکی بانە چالاکی تێلێگرامی
١٧ـ ئارام خاکی خەڵکی بانە چالاکی تێلێگرامی
١٨ـ سەلاحەدین ڕەنجبەر خەڵکی ئورمیە چالاکی تێلێگرامی
١٩ـ ئەرژەنگ زەرگووش خەڵکی شائاباد ڕۆژنامەنووس
٢٠ـ حەمزە شێخی خەڵکی نەغەدە رۆژنامەنووس
٢١ـ عەلی ڕەزا سپاهی لایین خەڵکی لایینی مەشهدە ڕۆژنامەنووس
٢٢ـ سینا قەلەندەری خەڵکی کوهدەشت ڕۆژنامەنووس
٢٣ـ عەلی حەقی خەڵکی ئیلام ڕۆژنامەنووس
٢٤ـ جواد خەیبەر خەڵکی ئیلام ڕۆژنامەنووس
٢٥ـ ئومید ئیجلال خەڵکی ئورمیە ڕۆژنامەنووس
٢٦ـ خوسڕەو کوردپوور خەڵکی مەهاباد ڕۆژنامەنووس
٢٧ـ فەڕوخ عەبدی خەڵکی ئورمیە ڕۆژنامەنووس
٢٨ـ عەدنان حەسەنپوور خەڵکی مەریوان ڕۆژنامەنووس
سەپاندنی حوکم بە سەر چالاکانی میدیایی کورد
١ـ سەعدی ئەحمەدی خەڵکی پیرانشار ٦ ساڵ و ٦ مانگ
٢ـ ناسر ڕەحیمی خەڵکی سەقز ٦ مانگ
٣ـ هێمن حوسێنی خەڵکی سەقز ٦ مانگ
دەستەی بەڕێوەبەریی (هەنگاو) لە کۆتاییدا وێڕای جەخت کردن بە درێژەی کاری خۆی لەسەر بنەمای مرۆیی و نەتەوەیی لە بواری مافەکانی مرۆڤ، دەستبەسەر کردن و بەندکردنی ڕۆژنامەنووسانی کورد لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە شەرمەزار و داوای ئازادی بێ مەرجی ئەوان دەکات.
کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە مەرجی ئاماژە بە ناوی سەرچاوە (هەنگاو) ڕێگەپێدراوە.