برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

١١ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ١٦:٤٢

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٣٠ی مارسی ٢٠٢٢ )، کۆڵبەرێک بە ناوی ئارمان فەرەهمەند ٢٥ ساڵە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری بریندار کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارمان فەرەهمەند لە بەشی سەر، پشت و شانەکانی بە ١٥ ساچمە پێکراوە.

هێزەکانی هەنگی سنووری بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە کە خەڵکی جوانڕۆ بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە