چارەنووسی چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران نادیارە
هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕێنی مانگێک لە دەستبەسەر کرانی جالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران، چارەنووسی نادیارە.
١ خەرمانان ٢٧١٨، ١٥:٥٩
هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕێنی مانگێک لە دەستبەسەر کرانی جالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران، چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەمەد دەشتی کوڕی وەلی، کە ژینگەپارێزێکی خەڵکی کامیارانە، نزیکەی مانگێک پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.
سەرەڕای تێپەڕێنی یەک مانگ لە دەستبەسەر کرانی ئەو ژینگەپارێزە، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.