دوو کەسی دیکە لە ئیلام و شنۆ دەستبەسەر کران
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شارەکانی ئیلام و شنۆ دوو هاووڵاتیی دیکەی کوردیان دەستبەسەر کرد.
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شارەکانی ئیلام و شنۆ دوو هاووڵاتیی دیکەی کوردیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٩ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدرەی ئیتلاعاتی ئیلام هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هەواڵنیری هەنگاو لە ئیلام ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی ”مەحیەدین غیاسی“ ڕاگەیاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگدار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە و پاش یەک حەفتە لە دەستبەسەر کران، هێشتا چارەنووسی نادیارە و نازانرێ کە لەکوێ ڕاگیراوە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە (٣٠ی گەلاوێژ / ٢١ی ئاگۆست)، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ بە ناوی شاکر باقی تەمەن ٣٦ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراوەتەوە.