هاووڵاتییەکی دیکە لە بانە دەستبەسەر کرا، ١٧ کەس دەستبەسەر کراون

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی بازاڕیان و کاسبکارانی کورد لە کوردستان، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بانە دەستبەسەر کرا.

٢ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٣:٥٧

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی بازاڕیان و کاسبکارانی کورد لە کوردستان، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بانە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (١ی بانەمەڕی ٢٠١٧ / ٢١ی ئاوریلی ٢٠١٨)، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی پشتگیری لە مانگرتنەکان دەستبەسەر کراوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری بانە ناسننامەی ئەو هاووڵاتییە وکردەی ”خالید ئەحمەدی“ کوڕێ محەممەد ڕاگەیاندووە.

هەتا ئێستا لە شاری بانە لانیکەم ١٠ کەس دەستبەسەر کراون کە ناسننامەی ٧ کەسیان بۆ ”هەنگاو“ ئاشكرا بووە و یادگار سادقی پاش ٢٤ کاتژمێر و دوای دانی بەڵێنی نووسراوە، ئازاد بووە.

ناوی دەستبەسەر کراوانی چەند ڕۆژی ڕابردووی کوردستان بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

بانە (٩ کەس)

١ـ ڕەزا ئەسەدی ٢ـ موحسین عەلیزادە ٣ـ ڕزگار رفاهی ٤ـ زانیار عوسمانی ٥ـ بێهرووز عوسمانی ٦ـ یادگار سادقی ٧ـ خالید ئەحمەدی

مەریوان (٤ کەس)

١ـ ئەمیر زاهید

سەقز (٢ کەس)

١ـ قادر محەممەد نژاد ٢ جەمیل عوسمانی

جوانڕۆ (١ کەس)

١ـ ئەبووبەکر محەممەدی

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە