خەبات شەکیبا حوکمی ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٤ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٣:١٠

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٣ی خەرمانانی ٢٧١٨ی کوردی/ ٢٥ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، دەزگای دادوەریی شاری سنە، سێ حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بە سەر چالاکێکی کرێکاری خەڵکی ئەو شارە سەپاند.

ئەو حوکمە لەلایەن لقی ١٠٣ی ددکای تاوانەکانی سنە و بە تۆمەتی کۆبوونەوەی نائاساییو بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز بەسەر ناوبراو سەپێندراوە.

بە پێی ئەو حوکمە، خەبات شەکیبا دەتوانێ بە دانی بڕێ یەک میلیۆن و ٥٠٠ هەزار غەرامە، حوکمی بەندکرانەکەی نەکێشێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە