نگیسا شابازی بە دانانی بارمتە ئازاد بوو
هەنگاو: نگیسا شەهبازی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی ئیلام، پاش نزیک مانگێک لە دەستبەسەر کران، بە دانانی بارمتە ئازاد بوو.
٦ خەرمانان ٢٧١٨، ١٠:٠٧
هەنگاو: نگیسا شەهبازی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی ئیلام، پاش نزیک مانگێک لە دەستبەسەر کران، بە دانانی بارمتە ئازاد بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٥ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٢٧ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، نگیسا شابازی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی ئیلام دوایی مانگێک لە دەستبەسەر کران، بە دنانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
ئەم چالاکە مەدەنیە ڕۆژی چوارشەممە( ١٠ی گەلاوێژ ٢٧١٨/ ١٧ ئاگۆست ٢٠١٨) دوایی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا.
نگیسا شەهبازی ئەندازیاری کارەبا و ئەندامی چالاکی گروپی شاخەوانی کوور لە شاری ئیلام بووە و لە کووژاندنەوەی ئاگرەکانی ئەم دواییانەی کەبیر کێو رۆڵی بەرچاوی هەبووە.