چارەنووسی هۆشیار کەسرایی پاش دوو مانگ نادیارە

هەنگاو: هۆشیار کەسرایی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نێ سەر بە مەریوان، کە نزیکەی دوو مانگە دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە و هەر ئەمەش .

٨ خەرمانان ٢٧١٨، ١٥:٣٩

 

هەنگاو: هۆشیار کەسرایی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نێ سەر بە مەریوان، کە نزیکەی دوو مانگە دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی هۆشیار کەسرایی سەرەڕای ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی نادیارە و نازانرێ کە لەکوێ ڕاگیراوە.

هۆشیار کەسرایی ڕۆژی چوارشەممە (٢٠ی پووشپەڕێ ٢٧١٨ / ١١ی ژوئیەی ٢٠١٨) هاوڕێ لەگەل وریا فەرەجی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەوڵەکانی بنەماڵەی هۆشیار کەسرایی بۆ ئاگادر بوون لە دۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە و هەر ئەمەش نیگەرانی لای ئەوان دروست کردووە.

وریا فەرەجی لە ڕیگەوتی ٢٥ی گەلاوێژ بە دانانی بارمتەی ١٢٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا، بەڵام چارەنووسی هۆشیار هێشتا نادیارە.

ئەو سەرچاوەیە لە دریژەدا وتی کە هێزە ئەمنییەکان بە بیانووی ئەوەی کە کچی هۆشیار چووەتە ناو یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە