ئورمیە .. پێنج سەدە بەندکران و ٢٠٠٠ قامچی بۆ ٣٤ کەس بڕایەوە

هەنگاو: بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە نیسبەت دەستدرێژی فەرمانبەریک بۆ سەر کچێکی ١٢ ساڵ، ٣٤ هاووڵاتی حوکمی نیو سەدە بەندکران و ٢٠٠٠

٩ خەرمانان ٢٧١٨، ١٣:٥١

 

هەنگاو: بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە نیسبەت دەستدرێژی فەرمانبەریک بۆ سەر کچێکی ١٢ ساڵ، ٣٤ هاووڵاتی حوکمی  پێنج سەدە بەندکران و ٢٠٠٠ زەربە لێدانی قامچییان بە سەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٧ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٢٩ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، دانیشتنی دادگای ٣٤ کەس لەوانەی کە بە تۆمەتی ناڕەزایەتی نیشاندان بە دەسترێژی فەرمانبەرێکی قوتابخانەی ”راه شهدا“ بۆ سەر کچیکی تەمەن ١٢ ساڵی کورد دەستبەسەر کرابوون، لە لقی ١١٢ی دادگای گشتیی شاری ئورمیە بەڕێوە چوو و لەئاکامدا ئەو کەسانە سەرجەم حوکمی ٥٠٣ ساڵ بەندکران، لێدانی ١٨٨٠ زەربە قامچی  و پێبژاردنی بڕی ٢٧ میلیۆن تمەن پارەیان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ئەو حوکمە، 

١ـ بورهان عومران زادە کوڕی عەبدولمەجید، حوکمی ٣٠ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراو.

٢ـ حوسێن مەهتابی کوڕی سدیق، حوکمئ ٢٨ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ١٤٨ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

٣ـ  ڕەزا موسی هەشتیانی کوڕی مەجید، حوکمی ٢٧ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.
٤ـ  وەحید خدری دەرگە کوڕێ سەبری، حوکمی ٢٤ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و   لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

٥ـ  پەرویز عومەری کوڕێ عوسمان، حوکمی ٢٤ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.
٦ـ  ئیحسان عەبدی زادە کوڕێ مزەفەر، حوکمی ٢٤ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

٧ـ مەنسوور ئابدەرهاون کوڕی عیسا، حوکمی ١٩ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و  لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

٨ـ ئیسفەندیار حاتەمی، کوڕی خالید، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

٩ـ ئارام عیبادی کوڕی جەمیل، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

١٠ـ  پەیام حافزی نەرگی کوڕی بەنگین، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

١١ـ  ئەمیر تالیب مەڕنی کوڕی باپیر، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

١٢ـ  سەفەر عەبدوڵڵاهی کوڕی ڕەشید، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

١٣ـ ئەحمەد جەهانگیری کوڕی قاسم، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

١٤ـ موسلم فەلاح کوڕی محەمەد دایر، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

١٥ـ مێهدی شیری حەیدەرانلوو کوڕی ئەحمەد، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

١٦ـ  ئیسلام فەلاح کوڕی محەمەد، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

١٧ـ عەلی مەداح کوڕی گرمان، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

١٨ـ بورهان مەداح کوڕی گرمان، حوکمی ١٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

١٩ـ  میلاد مستەفازادە کوڕیی چراغعەلی، حومی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

٢٠ـ  ڕەسووڵ ئابدەرهاوەن کوڕێ عیسا، حوکمی ١٤ ساڵ و ٣ مانگ بەدنکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

٢١ـ  بورهان فەنگی شورگولی، کوڕی ئەحمەد، حوکمی ١٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

٢٢ـ  ئەفشار چێهرزادە کوڕی عەبدولکەریم، حوکمی ١٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

٢٣ـ بێهزاد جاوید کوڕی شەمسەدین، حوکمی ١٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

٢٤ـ  ئەحمەد ئەمینی کوڕێ ڕەحیم، حوکمی ١٢ ساڵ بەندکران و  لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

٢٥ـ تەوحید قەلەندەری کوڕی عوسمان ، حوکمی ١١ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

٢٦ـ یاشار بەیگ زادە کوڕی ئەنوەر، حوکمی ١١ ساڵ بەندکران و  لێدانی ٧٤ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

٢٧ـ ئایهان ئەسغەری کوڕی سادق، حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران و پێبژاردنی ٣ میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.

٢٨ـ جەلال نێعمان پوور کوڕی فەخرەدین، حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران و پێبژاردنی ٣ میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.

٢٩ـ ئارمان نەدیمی کوڕی حوسێن، حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران و پێبژاردنی ٣ میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.

 

٣٠ـ توران ئیران سروشت کچی یوسێف، حوکمی ٦ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ٣ میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.

٣١ـ جابر عەبدوڵڵا زادە کوڕێ فریم، حوکمی ٦ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ٣ میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.

٣٢ـ  کەماڵ ئیبراهیمی کوڕێ ئیرەج، حوکمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ٤ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.

٣٣ـ  میلاد خزری کوڕی سادق، حوکمی ٤ مانگ بەندکران و  پێبژاردنی ٣ میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.

٣٤ـ  پژمان محەمەمد زادە کوڕێ فەخرەدین، حوکمی پێبژاردنی ١٠ میلیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندراوە.

 

ڕۆژی دووشەممە (١ی خەزەڵوەری ٢٧١٧ / ٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧) سەدان کەس لە دانیشتوانی شارەکی ئیسلام ئاوای ئورمیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە دەستدریژی فەرمانبەرێکی قوتابخانەی ”راه شهدا“ بۆ سەر کچە خویندکاریکی تەمەن ١٢ ساڵی کورد لە پێش ئەو قوتابخانەیە کۆبوونەوە کە بە هۆی دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان ئاڵۆزی دروست بوو و لەئاکامدا دەیان کەس دەستبەسەر و ١١ کەسیش بریندار کران.

دوای دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان، خەڵکی ناڕازی قوتابخانە و بنکەی بەسیجی مزگەوتی قودسیان ئاگر تێبەردا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە