١٠ کەس لە ناڕازییانی بەردەم دەکەکەی شەریف باجوەر دەستبەسەر کران

هەنگاو: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران هێرشیان کردە سەر ناڕازییانی بەردەم کیۆسکی شەریف باجوەر کە شەمەی رابردوو بە شێوەی.

٩ خەرمانان ٢٧١٨، ١٦:٥٩

 

هەنگاو: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران هێرشیان کردە سەر ناڕازییانی بەردەم کیۆسکی شەریف باجوەر کە شەمەی رابردوو بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەست دا و ١٠ کەسیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی (٩ی خەرمانانی ٢٧١٨/ ٣١ ئاگۆستی ٢٠١٨) هێزه ئتلاعاتییەکان لە مەریوان ١٠ کەسیان کە لە پێش دەکەی  شەریف باجوەر کۆ ببوونەوە، دەستەبسەر کردووە.

هەتا ئێستا تەنیا ناسناوی یەک لە دەستبەسەر کراوان بەناوی "سیروان هۆشمەند" تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی مەریوان بۆ هەواڵنێری هەنگاو روون بۆتەوە.

بە گوتەی شایەتحاڵێک، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی هێرش کردندا بۆ سەر ناڕازییان، دەستیان بە لێدانی ئەو کەسانه کردووە و سیروان هۆشمەند بەو هۆیەوە سەر و دەم و چاوی شکاوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونیەوە ئەم هەواڵە ناسناوی کەسانی دیکەی دەستبەسەر کراو بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

سەرجەم دەستەبسەر کراوان ئەمڕۆی مەریوان بۆ ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامیی ئەو شارە راگوێزراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە