تەقینەوەی مین دیسان لە کوردستان قوربانی لێکەوتەوە ، لە یەک حەفتەدا ١٠ کەس بوونەتە قوربانی مین

هەنگاو: جووتیارێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەوڵاوا، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دا.

٩ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٣:٣٥

 

هەنگاو: جووتیارێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەوڵاوا، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیـشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی (٩ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٣١ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە زەوییە کشت و کاڵییەکانی نزیک گوندی دەلی سەوڵاوا، جووتیارێک بە سەختی بریندار بوو.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەوڵاوا ناسنامەی ئەو جووتیارە تەمەن ٤٠ ساڵانەی مێهدی خووگر  ڕاگەیاندووە کە لاقێکی لە دەست داوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان کراوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١٠ کەس لە شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی کە ٥ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە