سامان میرەکی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە کە لە دەستبەسەرگەدا ئەشکەنجە کرابوو و قژی سەریشی تاشرابوو، بە دانانی ب

١٨ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ١١:٢٨

 

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی نەورۆزی سنە کە لە دەستبەسەرگەدا ئەشکەنجە کرابوو و قژی سەریشی تاشرابوو، بە دانانی بارمتەیەکی زۆر و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٧ی ئەپریلی ٢٠٢٢ )، سامان میرەکی تەمەن ٣٦ ساڵ و یەکێک لە ژینگەپارێزانی خەڵکی دێولان و دانیشتووی سنە دوای ١٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرا.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی میرەکی، سامان میرەکی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و ناوەندە ئەمنییەکان ناوبراویان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کردووە.

سامان میرەکی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوە (٢٣ی مارس) دوای بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی پارکی منداڵ لە شاری سنە بۆ ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارە بانگ کرا و هەر لەوێ دەستبەسەر کرابوو.

هەنگاو لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕاپۆرتێکی بڵاو کردبووە و ڕایگەیاندبوو کە هەریەک لە سامان میرەکی، ئارمان سەلیمی و ئومێد شێخی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای سنە ئەشکەنجە کراون و بێ ڕێزییان پێکراوە و قژی سەریان لەلایەن هێزە کانی ئەو ناوەندە ئەمنییەوە تاشراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە