برینداربوونی لانی کەم ٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانی کەم ٧ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان

٢٤ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ٠٠:٣٢

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانی کەم ٧ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار کراون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی سێشەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (١٢ی ئەپریلی ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی ئێران کە لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لانی کەم ٥ کۆڵبەر بە ناوەکانی سەلام ئەعزەمی و ئارمان مستەفازادە تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاهۆ سەر بە ڕوانسەر، سەلام مورادی خەڵکی پاوە، ستار ئەحمەدی خەڵکی گوندی شمشێر و فەرزاد ئیمامی خەڵکی گوندی» بانەوەڕە» سەر بە شاری پاوە بریندار کراون.

شایانی باسە ئەم پێنج کۆڵبەرە بە چەکی ساچمەیی لە بە بەشی سەر و دەست پشتیانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و بریندار بوون و کەل و پەلەکانیشیان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ کۆڵبەرێک بە ناوی فەریاد ئەداک ٣٠ ساڵ لە هەمان سنووری بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

جێگای باسە کە بەرەبە انی ئەمڕۆ چوارشەممەش کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی محەممەد مەولوودی لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە دەستڕێژی لێ کراوە و بە سەختی بریندار بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە