محەممەد سدیق عەزیزی پاش دوو مانگ هێشتا دەستبەسەرە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شنۆ کە کۆتایی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، هێشتا دەستبەسەرە.

٢٤ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ١٨:٤٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شنۆ کە کۆتایی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، هێشتا دەستبەسەرە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە دوو مانگ لە دەستبەسەر کرانی محەممەد سدیق عەزیزی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شنۆ، ناوبراو هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە ڕاگیراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی عەزیزی، محەممەد سدیق عەزیزی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە چەند جار لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتووە و لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

محەممەد سدیق عەزیزی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٩ی فێبریوەری ٢٠٢٢) لە کاتێکدا سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بوو، لەلایەن هێزەکانی پاراستنی زانیاری ئەرتەش لە بنکەی سەربازی قووچەکی تاران دەستبەسەر کرا.

ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی شنۆ چەند ڕۆژ دوای دەستبەسەرکران بۆ ئورمیە گوازرایەوە و لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شنۆ، دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیە و دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە ڕاگیراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە