٥ هاووڵاتیی کورد لە ئورمیە لەسێدارە دران

هەنگاو: حوکمی سێدارەی ٥ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە بەڕێوە چوو.

٣ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٠٩:٠٨

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی ٥ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (٣ی بانەمەڕێ ٢٧١٨ / ٢٣ی ئاوریلی ٢٠١٨) حوکمی سێدارەی ٥ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە بەڕێوە چووە.

ناسنامەی چوار کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بەشێوەی خوارەوەیە؛

١ـ  تەیب شێخ نیژاد موکری تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شنۆ ٢ـ ”قادر محەممەد حەسەن“ خەڵکی بۆکان ٣ـ یەدوڵڵا سەمەدی خەڵکی ئورمیە ٤ـ ئیسام ڕەشیدی خەڵکی ئورمیە

بە وتەی سەرچاوەیەک لە نێو بەندیخانەی شاری ئورمیە، ئەو ٥ کەسە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لە ساڵی ٢٠١٧دا حوکمی سێدارەی ١١٢ هاووڵاتیی کورد لەئێران جێبەجێ کراوە کە دەکاتە ٢٣٪ کۆی ئەو کەسانەی کە لە ئێران لەسێدارە دراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە