چالاکێکی مافەکانی ژنان لە سنە دەستبەسەر کرا
هەنگاو:هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، چالاکێکی بواری مافەکانی ژنانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
١٤ خەرمانان ٢٧١٨، ١٤:٣٧
هەنگاو:هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، چالاکێکی بواری مافەکانی ژنانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٤ی خەرمانانی ٢٧١٨/ ٥ی سپتامبری ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی”هاجەر سەعیدی” و دەستبەسەریان کردووە.
هاجەر سەعیدی یەکیک لە چالاکانی بواری مافەکانی ژنان و هەروەها ژینگەپارێزی خەڵکی سنەیە.
هاجەر سەعیدی دوای ئەوەی دەستبەسەر کراوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.