کرماشان.. تەقینەوی مین لە دوو ڕؤژدا ٤ کەسی کردە قوربانی
هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە تانک لە شاری قەسری شیرین دو هاووڵاتی بریندار بوون و ڕۆژی ڕابردووش دوو کەس لە سەرپێڵی زەهاو بوون بە قوربانی.
٣ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٤:٠٦
هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە تانک لە شاری قەسری شیرین دو هاووڵاتی بریندار بوون و ڕۆژی ڕابردووش دوو کەس لە سەرپێڵی زەهاو بوون بە قوربانی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئەمڕۆ دوشەممە(٣ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ٢٣ی ئاوریلی ٢٠١٨)، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە تانک لە ناوچەی “ژاڵە” سەربە سۆماری قەسری شیرین دو هاوولاتی بریندار بوون.
ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە کە شۆفێری بۆڵدزێر و لە کارمەندانی ئیدارەی مین هەڵگرتنەوە بوون "سەعید میری" و "هادی مورادی" ڕاگەیندراوە.
ڕۆژی ڕابردووش لە ساری سەرپێڵی زەهاو بە هۆی تەقینەوەی مین دوو هاووڵاتی کە شۆفێر بوون بریندار بوون کە بارودۆخی یەکێکیان نالەبار ڕاگەیێندرا بوو.