دەستبەسەرکرانی لانی کەم دوو کەس لە سەردەشت

هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

٢٧ خاکەلێوە ٢٧٢٢، ١٠:٣٧

 

هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٢٩ی مارسی ٢٠٢٢)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «یاسیناوێ» ی سەردەشت بە ناوی حامید عوسمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

لە لایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ئیسماعیل پۆلیس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان زۆرە.

ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماڵەکانی خۆیاندا و بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراون و بنەماڵەکانیان لەلایەن ئەو هێزانەوە سووکایەتی و بێ ڕێزییان پێکراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران، تۆمەتی وەپاڵخراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو کەسە لە بەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە