ئەرسەلان هدایەتی و ئەردەشیر موسەوی بە کەفالەت ئازاد بوون
هەنگاو: دوو چالاکی فەرهەنگی دەستبەسەر کراو لە بەندیخانەی دیزڵئاوایی کرماشان دوای دوو مانگ بە دانانی کەفالەت ئازاد کران.
١٨ خەرمانان ٢٧١٨، ١٦:١٨
هەنگاو: دوو چالاکی فەرهەنگی دەستبەسەر کراو لە بەندیخانەی دیزڵئاوایی کرماشان دوای دوو مانگ بە دانانی کەفالەت ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (١٨ی خەرمانان ٢٧١٨/ ٩ی سپتامبری ٢٠١٨)، ئەرسەلان هیدایەتی و ئەردەشیر موسەوی بە دانانی کەفالەت و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان ئازاد کران.
ئەو دوو چالاکە فەرهەنگیە لە لە مانگی پووشپەر و هاوکات لەگەڵ چوار کەسی دیکە بە ناوەکانی موستەفا باقری ئاشنا، شەهریار تەهماسبی، مەهدی ئازادبەخت و بێژەن هیمەتی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.
مێهدی و بێژەن، دوای دوو ڕۆژ ئازاد کران و بڕیارە موستەفا و شەهریار سبەی بە دانانی بارمتەی ١٠٥ ملوێن تمەنی ئازاد بکرێن.