چارەنووسی مورتەزا سەیدی چالاکی کرێکاری کورد نادیارە
هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی چالاکێکی کرێکاری کورد لە شاری تاران، چارەنووسی نادیارە.
هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی چالاکێکی کرێکاری کورد لە شاری تاران، چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی مورتەزا سەیدی، چالاکی کرێکاری خەڵکی کامێران و دانیشتووی تاران و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی سەیدی لەوبارەوە بە هەنگاوی وت: «مورتەزا سەیدی نەخۆشی زەختی خوێنی هەیە و هێزە ئەمنییەکان هەتا ئێستاش لە وەرگرتنی دەرمانەکانی خۆیان بواردووە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی زیاتری بنەماڵەکەی بە نیسبەت باری تەندروستی ناوبراو».
مورتەزا سەیدی ڕۆژی هەینی ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (١٥ی ئەپریلی ٢٠٢٢) دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان لە شاری تاران هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا. جێی باسە کە ئەو هێزانە ماڵی مورتەزایان پشکنیوە و دەستیان بە سەر هەندێک کەرەستەی تایبەتی ناوبراودا گرتووە.