ئارەش مینبەری بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە دوای زیاتر لە پێنج مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

١ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٥:٤٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە دوای زیاتر لە پێنج مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ (٢١ی ئەپریلی ٢٠٢٢)، ئارەش مینبەری دوای ١٥٧ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک بنەماڵەی مینبەری، ئارەش مینبەری لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

ئارەش مینبەری بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) لەگەڵ سێ کەسی دیکەی خەڵکی گوندی نییەر بە ناوەکانی میلاد مینبەری، زانیار مینبەری و سەیوان مینبەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە ناوەندە ئەمنییەکان ئارەش مینبەرییان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە