مانگرتن لە دەیان شاری کوردستان بەڕێوە چوو و دەیان کەسیش دەسبەسەر کران
هەنگاو: هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەیان چالاکی مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
هەنگاو: هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەیان چالاکی مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢١ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٢ی سێپتامبری ٢٠١٨)، بازاڕییەکان و خەڵکی شارەکانی کرماشان، کەگاوەر، شا ئاباد، کرێن، قەسری شیرین، سەرپێڵی زەهاو، ڕوانسەر، جوانڕۆ، پاوە،نۆدشە، مەریوان، سنە، کامیاران، قوروە، سەقز، بانە، سەوڵاوا، پیرانشار، پەسوێ، بۆکان، مەهاباد، شنۆ، نەغەدە، ئورمیە، دەزی مەرگەوەڕ، سەڵماس، نەڵاس، سەردەشت و چەند شاری دیکەی کوردستان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بوردمانی بنکەو بارەگاکانی دوو لایەنید ێموکرات لەشاری کۆیە و هەروەها لەسێدارەدانی ٣ چالاکی سیاسی کورد، مانیان گرت و لەماڵەکانی خۆیان نچوونە دەرەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەو مانگرتنە بەرینە زیاتر لە بیست هاووڵاتی و چالاکی مەدەنیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
تەنیا لەشاری مەریوان و بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە هەنگاو گەیشتووە، ١٣ کەس دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٦ کەسیان ئاشکرا بووە.
ناوی دەستبەسەرکراوانی ئەمڕۆ بەشێوەی خوارەوەیە؛
مەریوان:
١ـ ئارام فەتحی ٢ـ سۆران دانشوەر ٣ـ موسلیم ئیبراهیمی ٤ دلێر ڕەوشەن ٥ـ محەمەد ئەزکات ٦ـ ئەحمەد تەبیرە
سنە
١ـ خالید حوسێنی ٢ موختار زارعی ٣ـ مزەفەر ساڵح نیا
شنو
١ـ خالید گەنجی ٢ـ رەشید ناسرزادە
ڕوانسەر
١ـ باقر سەفەری
سەردەشت
١ـ جەعفەر ڕەسووڵ پوور
بۆکان
١ـ دیاکۆ باغبانی
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی باقی دەستبەسەر کراوەکان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.
ئەو مانگرتنە دوای ئەوەی کە حیزبە کوردستانییەکان و چالاکانی مەدەنی داوایان لە خەلکی کوردستان کرد کە بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە بومبارانی بنکەکانی دێموکرات لە کۆیە و هەوروەها لەسێدارەدانی لاوانی کورد خەڵکی کوردستان مان بگرن، ئەنجام دراوە.