درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان دوای مانگرتن، ناسنامەی ٤٠ کەس ئاشکرا بووە

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنەکانی دوای مانگرتنی گشتیی کوردستان، چەندین هاووڵاتیی دیکەی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

٢٤ خەرمانان ٢٧١٨، ٠٠:١٤

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنەکانی دوای مانگرتنی گشتیی کوردستان، چەندین هاووڵاتیی دیکەی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٢ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٢ی سێپتامبری ٢٠١٨)، سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ بەناوەکانی خوسرەو قودرەت، ساڵح پاشایی و سادق پاشایی بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ مانگرتن لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها و هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی تەرگەوەری ئورمیە بەناوی کاوان عمرزادە دەستبەسەر و چالاکێکی خەڵکی سەردەشتیش بەناوی ژیار قادری لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، سمکۆ سدیقی خەڵکی بۆکان و بێهنام مورادی خەڵکی دیواندەرە هەمان ڕۆژی مانگرتنەکە دەستبەسەر کراون.

 

هەتا ئێستا ناسنامەی ٤٠ کەس لە دەستبەسەر کراوەکان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

مەریوان: 

١ـ ئارام فەتحی ٢ـ سۆران دانشوەر ٣ـ موسلیم ئیبراهیمی ٤ دلێر ڕەوشەن ٥ـ محەمەد ئەزکات ٦ـ ئەحمەد تەبیرە ٧ـ نەوشیریوان خۆش نەزەر ٨ـ ئەحسەن ئەمانی ٩ـ ئارمان ئەمانی ١٠ـ ڕەحیم منارە ١١ـ نەوشیروان ڕەزایی ١٢ـ هەژار عوسمانی

سنە

١ـ خالید حوسێنی ٢ موختار زارعی ٣ـ مزەفەر ساڵح نیا ٤ـ عەبدوڵڵا گوڵانی ٥ـ حوسێن کاکەوەند ٦ـ موسلیم سەعیدپوور ٧ـ سورەیا خدری

شنۆ

١ـ خالید گەنجی  ٢ـ رەشید ناسرزادە ٣ـ خدر دەوڵەتی ٤ـ سیامەند دەوڵەتی ٥ـ موسا ئازەری ٦ـ سیروان شاهی ٧ـ ساڵح پاشایی ٨ـ سادق پاشایی ٩ـ خوسرەو قودرەت

ڕوانسەر

١ـ باقر سەفەری

سەردەشت 

١ـ جەعفەر ڕەسووڵ پوور ٢ـ بەهمەن ددانساز ٣ـ محەمەد لەیلانەیی ٤ـ محەمەد ئەمینی ٥ـ وەفا ٦ـ محەمەد ٧ـ ژیار قادری

بۆکان
١ـ دیاکۆ باغبانی ٢ـ سمکۆ سدیقی

ئورمیە

١ـ کاوان عومەرزادە

دیواندەرە

١ـ بێهنام مورادی

 

دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەرکەوتووە کە ١٩ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٢١ کەسی دیکە هێشتا لە بەندیخانە ڕاگیراون.

لەلایەکی دیکەوە، دەیان چالاکی مەدەنی لەشارەکانی کوردستان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراون و لێپیچینەوەیان لەگەڵ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە