چەند کەسی دیکە لە گیراونی دوای مانگرتنی کوردستان ئازاد بوون

هەنگاو: ژمارەیەکی دیکە لەو هاووڵاتیانەی لە رۆژی مانگرتنی کوردستان دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

٢٤ خەرمانان ٢٧١٨، ١٥:٤٩

 

هەنگاو: ژمارەیەکی دیکە لەو هاووڵاتیانەی لە رۆژی مانگرتنی کوردستان دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی ریکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە (٢٤ی خەرمانان ٢٧١٨/ ١٤ی سپتامبر ٢٠١٨) ئارام فەتحی و سۆران دانشوەر کە رۆژی چوارشەممە و هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە مەریوان دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاوڵاتیە بە دانانی بارمتەی ١٥ ملوێن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

لەلایەکی دیکەوە ژیار قادری خەڵکی سەردەشت، دیاکۆ باغبانی خەڵکی بۆکان و سیروان شاهی خەڵکی شنۆ دوایی دانانی بارمتە ئازاد کراون.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تا ئێستا ناسنامەی ٤٣ کەس لە دەستبەسەر کراوان بۆ هەنگاو ئاشکرا کراو کە ٢٣ کەسیان ئازاد بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە