ئاشکرابوونی ناسنامەی دوو کەسی دیکە لە گیراوانی مەهاباد

هەنگاو: لەکاتی بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە شاری بۆکان، لانیکەم ١١ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

٢٤ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٣:٤٦

 

هەنگاو: لەکاتی بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە شاری بۆکان، لانیکەم ١١ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢١ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٢ی سێپتامبری ٢٠١٨)، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە شاری بۆکان، لانیکەم ١١ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بۆکان ڕایگەیاند کە دوو کەسی دیکە بەناوەکانی ”سلێمان مامەند“ و ”سدیق بەهرامی“ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون کە چارەنووسیان نادیارە.

هەنگاو پێشتر ناسنامەی دوو کەسی دیکەی بەناوەکانی دیاکۆ باغبانی و سمکۆ سدقی کە دەستبەسەر کرابووم بڵاو کردبووە. سمکۆ پاش یەک رۆژ ئازاد کرا.

هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو ٧ کەسەی دیکە کە لە بۆکان دەستبەسەر کراون، بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە