جەماڵ سەفەوی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە

هەنگاو:هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە گوازرایەوە.

٢٥ خەرمانان ٢٧١٨، ١١:٤٩

 

هەنگاو:هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جەمال سەفەوی، هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری پیرانشار، کە ڕۆژی شەممە(١٤ی گەلاوێژ ٢٧١٨/ ٥ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی نەغەوە گوازرایەوە.

یەکێک لە نزیکانی جەماڵ سەفەوی بە هەنگاوی ڕاگەیاند، بەرپرسانی قەزایی بۆ ئازاد کردنی جەماڵ داوای ١٥٠ میلیۆن تمەن بارمتەیان کردووە.

جەماڵ سەفەوی دوای دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئتلاعاتی ئورمیە گوازراوەتەوە و ماوەی یەک مانگی ڕابردوو لەوێ ڕاگیروابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە