کورش عزیزی بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا

هەنگاو: کورش عزیزی بەندکراوی سیاسی کورد پاش ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٢٥ خەرمانان ٢٧١٨، ١٢:٠٦

 

هەنگاو: کورش عزیزی بەندکراوی سیاسی کورد پاش ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕؤ یەکشەممە (٢٥ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٦ی سێپتامبری ٢٠١٨)، کورش عەزیزی، بەندکراوی سیاسی کورد بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا.

کوڕش عەزیزی ئێوارەی ڕۆژی شەممە (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٤ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هاوڕێ لەگەڵ ٤ کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە