بە هۆی بەشداری لە مانگرتنەکان ١٩ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون
هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی ناڕازیی کورد، ٢ کەسی دیکە دەستبەسەر کران.
هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی ناڕازیی کورد، ٢ کەسی دیکە دەستبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لە ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش مانگرتنی بازاڕیان و کاسبکارانی کورد، هەتا ئێستا ١٩ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون.
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتەکان کە بە “هەنگاو” گەییشتوون، ٢ هاووڵاتیی دیکەی کورد لە جوانڕۆ و سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
هەواڵنێری هەنگاو لە جوانڕۆ، ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی “عەزیز ڕەزاقی” ڕاگەیاندوە کە پاش چەند ڕۆژ ئازاد کراوە.
هەروەها ناسنامەی هاووڵاتییەکی دیکەی دەستبەسەرکراو لە سەردەشت، ڕەسووڵ ئەیووبی ڕاگەیەندراوە.
ناوی دەستبەسەر کراوانی دیکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی کوردستان بە شێوەی خوارەوەیە؛
بانە ( ١٠ کەس)
١ـ ڕەزا ئەسەدی ٢ـ موحسین عەلیزادە ٣ـ ڕزگار رفاهی ٤ـ زانیار عوسمانی ٥ـ بێهرووز عوسمانی ٦ـ یادگار سادقی ٧ـ خالید ئەحمەدی
مەریوان (٤ کەس)
١ـ ئەمیر زاهید
سەقز (٢ کەس)
١ـ قادر محەممەد نژاد ٢ جەمیل عوسمانی
جوانڕۆ (٢ کەس)
١ـ ئەبووبەکر محەممەدی ٢ـ عزیز رزاقی
سەردەشت (١ کەس)
ڕەسووڵ ئەیووبی
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هەتا ئێستا تەنیا چوار کەس لەو ١٩ هاووڵاتییە ئازاد کراون.