چارەنووسی محەمەد پەتاشی دوو مانگە نادیارە
هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار کە نزیک دوو مانگ بەر لەئێستا دەستبەسەر کراوە، هەروا نادیارە و نازانرێ کە لەکوێ ڕاگیراوە.
٥ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٠٩:١٧
هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار کە نزیک دوو مانگ بەر لەئێستا دەستبەسەر کراوە، هەروا نادیارە و نازانرێ کە لەکوێ ڕاگیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، سەرەڕای ئەوەی دوو مانگە محەمەد پەتاشی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە چارەنووسی نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.
محەمەد پەتایشی تەمەن ٤٨ ساڵ و خەلکی پیرانشار، ڕۆژی سێشەممە (٨ی ڕەشەممە ٢٧١٧ / ٢٧ی فوریە ٢٠١٨) لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد پەتایشی بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کروە.