دەستبەسەرکرانی ١٧ هاووڵاتیی کورد لە ئورمیە
هەنگاو: هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران، ١٧ هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی گوندێکی ئورمیەیان کە بە نیسبەت دەرهێنانی بەرهەمی کانزا ناڕازی بوون، دەستبەسەر کرد.
هەنگاو: هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران، ١٧ هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی گوندێکی ئورمیەیان کە بە نیسبەت دەرهێنانی بەرهەمی کانزا ناڕازی بوون، دەستبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، دەربڕینی ناڕەزایەتیی دانیشتووانی گوندی گردیک سەر بە ناوچەی مرگەوەڕی ئورمیە نیسبەت بە دەرهێنانی بەرهەمی کانزا، دەستبەسەرکرانی ١٧ هاووڵاتیی کوردی لێ کەوتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ( ٢ی بانەمەڕێ ٢٧١٨ / ٢٢ی ئاوریلی ٢٠١٨)، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران، ١٧ هاووڵاتیی کوردیان کە ناڕەزایەتییان بە نیسبەت دەرهێنانی بەرهەمی کانزای " خاکی سپی " لەلایەن کەسێکی خەڵکی نەغەدەوە دەربڕیبوو دەستبەسەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو، کانێکسی دەرهێنەرەکانی کانزاکە ئاگری تێپەردراوە.
ناسننامەی ئەو ١٧ کەسە کە بۆ "هەنگاو" ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١ـ محەمەد جانفەزا ٢ـ عومەر سەلیمی ٣ـ نێعمەت سەلیمی ٤ـ ئەسعەد سەلیمی ٥ـ ئەمیر سەلیمی ٦ـ ئەمین سەلیمی ٧ـ مەناف رەئیسی ٨ـ حەسەن لوتفی ٩ـ فەهیم ئەحمەدیان ١٠ـ کەریم جەلیلی ١١ـ هاشم ئەحمەدیان ١٢ـ یوسێف حاتەمی ١٣ـ ئەمیر عەزیزیان ١٤ـ تاهیر عەزیزیان (شورای گوند) ١٥ـ بێهزاد شافعی (شورای گوند) ١٦ـ ڕەمەزان عەزیزیان ١٧ـ ئیدریس سەعادەت .
خەڵکی گوندی گردیک لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە کەسێکی خەڵکی نەغەدە بەناوی تاها حسێنی، لەگەڵ کەسێکی خەڵکی تورکیە بەناوی محەممەد دنیزلی ڕێککەوتنی کردووە بۆ دەرهێنانی ئەو بەرهەمە کانزاییە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو، ئازاد نەکراون.