دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هەنگاو زانیویەتی کە هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی مێراو سەر بە شاری سنە بە ناوی کەیوان ڕۆستەمی تەمەن ٢٩ ساڵ کوڕی عەلی ئەکبەر و

٤ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٥:٥١

 

هەنگاو زانیویەتی کە هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی مێراو سەر بە شاری سنە بە ناوی کەیوان ڕۆستەمی تەمەن ٢٩ ساڵ کوڕی عەلی ئەکبەر و خاڵ مەنیجە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەیوان ڕۆستەمی سەرەتای مانگی خاکەلێوە ون بووە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە هەتا دواجار لە ڕۆژانی ڕابردوودا پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە گرتووە و وتوویە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوم.

جێگای ئاماژەیە کە بنەماڵەی ڕۆستەمی لە ماوەی ٢٥ ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیان کردبوو، بەڵام هەر جار پێیان ڕاگیراوە کە کوڕەکەتان لێرە نییە و هەر بەم هۆیەشەوە گوشارێکی دەروونی زۆریان لە سەر بووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ کەیوان ڕۆستەمی نەزانراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە