لەیلا ئیبراهیم نادری بە بارمتەی یەک ملیاری ئازاد کرا
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، لەیلا ئیبراهیم نادری خەڵکی پیرانشار کە حەوتووی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە لەیلا ئیبراهیم نادری لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.
لەیلا ئیبراهیم نادری شەوی شەممە ٢٧ی خاکەلێوە هاوڕێ لەگەڵ سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی عومەر ئیبراهیم نادری (باوکی)، شەهرام بۆرکە (هێوری) و ناسر حوسێنی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پیرانشار دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرانەوە.
ئەم چوار کەسە کە خەڵکی گوندی سۆغانلوو سەر بە شاری پیرانشارن بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرابوون.
عومەر ئیبراهیم نادری و ناسر حوسێنی پاش سێ ڕۆژ و پڕکردنەوەی بەڵێننامەی نووسراوە ئازاد کران و شەهرام بوورکە ئێستا لە بەندیخانەی نەغەدە ڕاگیراوە.