چەنگیز قەدەم خێری ٧ رۆژە مانی لەخواردن گرتووە

هەنگاو: چەنگزی قەدەم خێری، بەندکراوی سیاسیی کورد کە بۆ بەندیخانەی شاری مەسجد سلێمان لە پارێزگەی خوزستان دوور خراوەتەوە، بەهۆی پێڕانەگەی.

٧ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٧:٥٤

 

هەنگاو: چەنگزی قەدەم خێری، بەندکراوی سیاسیی کورد کە بۆ بەندیخانەی شاری مەسجد سلێمان لە پارێزگەی خوزستان  دوور خراوەتەوە، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکییەوە مانی لەخواردن گرتووە.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، چەنگیز قەدەم خێری کە ماوەی ٥ ساڵه لە بەندیخانەکانی ئێراندا لەدەستبەسەریدایە،هێشتا نەشتەرگەریی هێنانە دەرەوەی گوللـەیەک لە ناو لە لەشی بۆ نەکراوە.

ئەو زیندانییە کوردە لە ڕۆژی شەممە (١ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ٢١ی ئاوریلی ٢٠١٨) بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە رێگری کرانی بۆ ناردنە دەرەوەی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان مانی لەخواردن گرتووە.

رێگری کردن لەو زیندانییە کوردە لە کاتێکدایە کە پزیشکی چاەودێر نەشتەرگەریی هێنانە دەرەوەی ئەو پارچە ئاسنەی بە پێویست راگەیاندووە.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران سەرەڕای دوورخستنەوەی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەشی پێنادەن.

چەنگیز قەدەم خێری لەدایک بووی ساڵی ٢٦٨٨ی کوردی، چوار ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ٣ کەسی دیکە بە تۆمەتی “دژایەتیی خودا و تێکهەڵچوون لەگەڵ سوپای پاسدارن” لە یەکێک لە ئاواییەکانی سەر بە شاری سنە دەستبەسەر کرا و دواتر بە هەمان تۆمەت و ئەندامەتیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزێسیۆنی ئێران، لە دادگای شۆڕشی شاری سنە بە ٤٠ ساڵ به‌ندكران و گواستنەوە بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری مەسجد سولەیمان، حوکم درا.

چەنگیز قەدەم خەیری لە بەندی یەکی بەندیخانە کە شوێنی ڕاگرتنی تووشبووی مادە هۆشبەرەکانە ڕاگیڕاوە.

لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا گولـلەیەک بەر گورچیلەی کەوتووە کە تاوەکوو ئێستاش لە گورچیلەیدا ماوەتەوە. هەتا ئێستا پێشگیری لە دەرمانی ناوبراو کراوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بە تەواوەتی گورچیلەی لای ڕاستی لەکار بکەوێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە