برینداربوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٦ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٨:٠٤

 

هەنگاو: سێشەممە ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی کەماڵ بایزیدپوور ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ (٢٦ی ئەپریلی ٢٠٢٢) لە جادەی پیرانشار بۆ مەهاباد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ئۆتۆمبێلی کەماڵ بایزیدپوور کە خەڵکی گوندی «دربکە» سەر بە شاری پیرانشارە، بە بێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە کەماڵ بایزیدپوور دەست و لاقی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە