هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان بانگهێشت و دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆکان پاش دووجار بانگ کران بۆ ئیتلاعات، دەستبەسەر کرا.

٨ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٤:٣٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆکان پاش دووجار بانگ کران بۆ ئیتلاعات، دەستبەسەر کرا.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، سلێمان خاکی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان رۆژی چوارشەمە (٥ی بانەمەڕی ٢٧١٧/ ٢٥ی ئاوریلی ٢٠١٨)، بۆ جاری دووهەم بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و دەستبەسەر کرا.

 بە گوتەی سەرچاوەیەی ئاگادار، سلێمان خاکی رۆژی پێشتر (سێ‌شەمە ٤ی بانەمەڕ) بانگهێشت و پاش ٣ کاتژمێر لێپرسینەوە، ئازاد کرابوو.

ئەو سەرچاوەیە روونی کردەوە کە ناوبراو بە تۆمەتی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵه سلێمان خاکی لە دەستبەسەریی هیزه ئیتلاعاتییەکاندا ماوەتەوە و هیچ هەواڵێک لەمەڕ باری تەندروستیی ناوبراو لەبەر دەستدا نیه.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە