ئورمیە؛ لاوێکی ١٨ ساڵە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو

٨ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٠٩:٥٢

 

هەنگاو: پێنجشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

لاوێکی خەڵکی بەخشی «سێرۆ» سەر بە ئورمیە بە ناوی حەبیب حاتەمی سینا ئابادی تەمەن ١٨ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی بریندار بوو.

سەرچاوەکانی هەنگاو لە ئورمیە ڕایانگەیاندووە کە ئەم لاوە ١٨ ساڵەیە دوو دەست و چاوەکانی بە سەختی بریندار بوون و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی «خومەینی» شاری ئورمیە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

حەبیب حاتەمەی سینا ئابادی خەڵکی گوندی «کوران: لە کاتێکدا لە نزیک گوندی «نەوجەوان» سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکانی بووە تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوچەی سنووری سێرۆ لەگەڵ وڵاتی تورکیا سنووری هاوبەشی هەیە و ئەم مینانەی کە لەو ناوچەیە چێنراون پەیوەندی بە شەڕی ئێران و عێراقەوە نییە و ئەگەری هەیە لەو مینانەی بێت کە لە ساڵانی ڕابردوودا سوپای پاسداران بە مەبەستی بەکارهێنانی دژ بە حیزبە کوردستانییەکان چاندوویەتی.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە