ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە کرماشان

هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی سەجاد ئومێدی تەمەن ٢٤ ساڵ کە لە کۆتایی مانگی خاکەلێوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرابو

١٢ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٢:٥٨

 

هەنگاو: دووشەممە ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی سەجاد ئومێدی تەمەن ٢٤ ساڵ کە لە کۆتایی مانگی خاکەلێوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکرابوو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ئازاد کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، سەجاد ئومێدی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەستبەسەر کرا.

ناوەندە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە