هەفتەمین ڕۆژی مانگرتنی دوو مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان
ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا دوو مامۆستای دەستبەسەرکراوی مەریوانی و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە (لق
هەنگاو: شەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٢
ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا دوو مامۆستای دەستبەسەرکراوی مەریوانی و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە (لقی مەریوان) ئەمڕۆ شەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ هەفتەمین ڕۆژی مانگرتنیان لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی سنە تێپەڕاند.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند:» ئەم دوو مامۆستا کە هەردووکیان خانەنشینن و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجوومەنی مامۆستایانی پارێزگای سنە لقی مەریوانن، لە هەمان ڕۆژانی یەکەمی دەستبەسەرکرانیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین مانیان لە خواردن گرتووە.
ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا کە هەر دوو تەمەن ٥١ ساڵانن ڕۆژی یەکشەممە ٢٧٢٢ هاوڕێ لەگەڵ شەعبان محەممەدی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و دوای چەند ڕۆژ گوازراونەتەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە.
هەنگاو زانیویەتی هەندێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەم دوو مامۆستایە ئەمڕۆ لە پێش دادگای مەریوان کۆبوونەوەتەوە و داوای ئازادیی ئەوانیان کردووە.