شارەوانیی کامیاران دوکانێکی ئاگر تێبەردا و خۆیان لەبەرپرسیارێتی دەبوێرن + وێنە
هەنگاو: بەهۆی کەمتەرخەمیی کرێکارانی شارەوانی کامیاران، دووکانێکی پارچه فرۆشی ئاگری تێبەربوو، بەڵام شارەوانیی کامیاران سەرەڕای زیان گیاندنی لە.
هەنگاو: بەهۆی کەمتەرخەمیی کرێکارانی شارەوانی کامیاران، دووکانێکی پارچه فرۆشی ئاگری تێبەربوو، بەڵام شارەوانیی کامیاران سەرەڕای زیان گیاندنی لەسەدا سەد بەو دووکانە، وڵامی خاوەنەکەی نادەنەوە.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، مەئموورانی شارەوانیی کامیاران لە کاتی نیوەشەودا کە سەرقاڵی جۆشکاری بوون، بەهۆی پڕیشکەی جۆشکاریی دووکانی هاووڵاتییەک بەناوی "موختار مەلەکی"یان ئاگر تێبەرداوە.
خاوەنی ئەو دووکانە بە “هەنگاو”ی راگەیاند: "ئەو رووداوە رۆژی پێنجشەممە ١٧ی رەشەمەی ٩٦ رووی داوە و لە ئەنجامدا هەموو کەلووپەلی ناو دووکانەکەم بە بڕی ١٥٠ ملیۆن تمەن ئاگری تێبەربوون.
موختار مەلەکی خاوەنی ئەو دووکانە گوتیشی: "رۆژی دواتر و بەبێ ئاگاداریی من و تەنانەت دادستانیی کامیارانیش هەموو کەلوپەلی ناو دووکانەکەیان بار کردووم و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە و سەرەڕای ئەوەش خۆیان لە وڵامدانەوە دەبوێرن".
ئەو کاسبکارە ئەوەشی خستەروو، "خۆم تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوومە و ئێستاکە بۆ کڕینی پێداویستیی رۆژانە پارە لە خەڵک قەرز دەکەم و شارەوانی وێڕای وێران کردنی ژیانم، ئامادە نین وڵام بدەنەوە".