مورتەزا سەیدی چالاکی کرێکاری خەڵکی کامێران بە بارمتە ئازاد کرا
مورتەزا سەیدی چالاکی کرێکاری خەڵکی کامێران و دانیشتووی تاران دوای ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بە بارمتەی ٢٠٠ ملی
١٩ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٨:٣٣
هەنگاو: دووشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٢
مورتەزا سەیدی چالاکی کرێکاری خەڵکی کامێران و دانیشتووی تاران دوای ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بە بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مورتەزا سەیدی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کراوە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی گرووپە دژبەرەکانی حکومەت تۆمەتبار کراوە.
مورتەزا سەیدی ڕۆژی هەینی ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان لە شاری تاران هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا. جێی باسە کە ئەو هێزانە ماڵی مورتەزایان پشکنیوە و دەستیان بە سەر هەندێک کەرەستەی تایبەتی ناوبراودا گرتووە.