عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز ئازاد کرا

عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز کە لەبەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی دووشەممە ١٩

٢٠ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٠٩:٠٦

 

هەنگاو: سێشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز کە لەبەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ دوای ١٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ١٤٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کرا.

ئەم چالاکە کرێکارییە کاتژمێر ٣ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری سنە گوازرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە کاتژمێر ١٠ی بەیانی هەمان ڕۆژیش ١١ کەس لە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە کرێکارییە و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر هەندێک کەرەستەی تایبەتی ناوبراودا گرتبوو.


عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری ناسراوی خەڵکی سەقز لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە