برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود
کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی هانی گەرمەڵە سەر بە شاری نەوسوود بە ناوەی فەرزاد نەجیبی سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوس
٢٠ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٠:٢٣
هەنگاو: سێشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢
کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی هانی گەرمەڵە سەر بە شاری نەوسوود بە ناوەی فەرزاد نەجیبی سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
هەنگاو زانیویەتی فەرزاد نەجیبی لە مەودای نزیکەوە تەقەی لێ کراوە و لاقی بە سەختی بریندار بووە.
ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی دەرمان گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە.