تەقینەوەی مین لە پیرانشار قوربانی لێکەوتەوە
هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار نیمەڕۆی سێشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازرایەوە.
١٩ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٠٧:١٨
هەنگاو: سێشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢
هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەید ئیبراهیم قوڕەیشی تەمەن ٦٧ ساڵ نیمەڕۆی سێشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازرایەوە.
ئەم هاووڵاتییە کوردە لاقی بە سەختی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ئورمیە کراوە.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم هاووڵاتییە لە سنووری تەمەرچین و لە کاتی کۆکردنەوەی گژ و گیای بەهاری تووشی ئەو ڕووداوە بووە.